سێشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی مەسعوود عەبدوڵڵازادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «مەسعوود (سۆران) عەبدوڵڵازادە» خەڵکی گوندی «خەلیفان» سەر بە شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکرا.

٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ نەغەدە
کوردستان

سەقز؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی سەحەر مێهدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «سەحەر مێهدی» خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ سەقز
کوردستان

نەغەدە؛ مەنسوور عەبدوڵڵازادە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «مەنسوور عەبدوڵڵازادە» تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی گوندی «خەلیفان» سەر بە نەغەدە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ نەغەدە
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی محیەدین مەعرووف‌نیا و بێهنام مەعرووف‌‌نیا

٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوتوویەک لە دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی «محیەدین مەعرووف‌نیا» و «بێهنام مەعرووف‌‌نیا»، سەبارەت بە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ پیرانشار
کوردستان

بۆکان؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی ئیسماعیل کەریمی لە زیندانی بۆکان

٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی ئیسماعیل کەریمی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «شۆڕیجە» و دانیشتووی بۆکان، چارەنووسی ناوبراو لە زیندانی ئەم شارەدا ناڕوونە.

٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

سەقز؛ ٣٢ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی سوبحان عەزیزی و ئومێد خۆرشیدی

٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٥؛ دوای تێپەڕبوونی ٣٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی «سوبحان عەزیزی» و «ئومێد خۆرشیدی»، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەقز، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان بەردەستدا نییە و ئەم دوو هاووڵاتییە لە مافی…

٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ سەقز
کوردستان

بۆکان؛ سلێمان کەریمی و فایەق عەبدوڵڵازادە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٥؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی «سلێمان کەریمی» و «فایەق عەبدوڵڵازادە» خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

بۆکان؛ ئازادیی کاتی سێ برای کورد ناسر یادیار، مووسا یادیار و حەمزە یادیار بە دانانی بارمتە

٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٥؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناسر یادیار، مووسا یادیار و حەمزە یادیار، سێ برای خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

ورمێ؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی حەدیس حەقیقی، بلاگێری کورد

٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی حەدیس حەقیقی، بلاگێری ٢١ ساڵەی کوردی خەڵکی ورمێ، هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی، لەبەردەست نییە.

٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ ورمێ