خوێندکارێکی کورد لەتەورێز بەهۆی رووداوی هاتووچۆ لە "کۆما" دایە+ وێنە
خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شارستانی جوانڕۆ بەهۆی روودای هاتووچۆوە بریندار بووە و هەنووکە لە نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.
خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شارستانی جوانڕۆ بەهۆی روودای هاتووچۆوە بریندار بووە و هەنووکە لە نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.
لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان لە ناوچەی مەهاباد دەستبەسەر کرد.
ئاوایی "بانسولاب" لەشارستانی داڵاهۆ دوای ئەوەی کە بە هۆی دروست کردنی بەنداو بە ناچاری بۆ شوێنێکی دیکە گوازرایەوە، لەبوونی ئاو و بەرق بێبەرییە.
کچە خوێندکارێکی تەمەن ٢٠ ساڵە مەهابادی بە هۆیەکی ناڕوون هەوڵی خۆ کوژی دا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
ژن و مێردێکی خەڵکی مەریوان ئامادەیی خۆیان بۆ شایەتی دان لەمەڕ بێ تاوان بوونی "زانیار و لوقمان مورادی"، لە بەر دەم دادگا دەربڕیوە.
سێزیندانیی سیاسیی یارسانی خەڵكی ناوچەی میاندواو دوای دوورخستنەوەیان بۆ گرتووخانەكانی شاری یەزد و ئەردەكان، مانیان لەخواردن گرتووە.
ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵەی خەڵکی ناوچەی سەوڵاوا، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
پیرە پیاوێکی تەمەن ٨٢ ساڵەی کورد، بە تەمەنترین خوێندکارە کە لە زانکۆی مەهاباد درێژە بە خوێندن ئەدات.
کارخانەی سیمانی کاوان لەشاری بۆکان بە هۆی نەبوونی سووتەمەنی پێویست داخرا و لەئەنجامی ئەو داخرانەدا، ٥٠٠ کرێکار و فەرمانبەری ئەو کارخانەیە لەکار بێکار کران.
وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٢ خوێندکاری کوردی زانکۆی ئازادی ورمێی دەستبەسەر کرد.