بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی «زاهید سەیدکەریمی» کوڕی سەیدمحەممەد و خەڵکی گوندی «باب خاڵاوێ»ی سەر بە شنۆ، بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپا کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی بەبێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی سەرەڕۆیانە و چەکدارانە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، سەبارەت بە هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە. ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پەیوەندیی تلفۆنی بێبەش کراوە.





