شەممە، ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

زیندانی ورمێ؛ شاکر بێهرووزی زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی پووشپەڕ، "شاکر بێهرووزی" زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لە بەندی زیندانییانی سیاسیی ورمێ، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ زیندانی ورمێ
کوردستان

سنە؛ فەرشید کەریمی بە کەفاڵەت پاش ٤٥ ڕۆژ ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرشید کەریمی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری سنە، پاش ٤٥ ڕۆژ لە دەسبەسەری بە کەفاڵەت لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

هاووڵاتییەکی مەهابادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نادر بایەزیدی‌ئازەر" تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی قادر خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ـی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "بەهمەن مەحموودی ئازەر" خەڵکی شاری شنۆ و "یەعقووب مەحموودی ئازەر" خەڵکی گوندی "سینگانـ"ـی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار…

٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢