چاوی ڕاستی مەسعوود ڕەحیم پوور لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا بەتوندی بریندار بووە
شاری سەقز، زێدی ژینا-مەهسا ئەمینی، پاش مەرگی ناوبراو لە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١دا بووە ناوەندی بزوووتنەوەیەکی ئینقلابی دژی حکوومەتی ئێران.
شاری سەقز، زێدی ژینا-مەهسا ئەمینی، پاش مەرگی ناوبراو لە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١دا بووە ناوەندی بزوووتنەوەیەکی ئینقلابی دژی حکوومەتی ئێران.
مینوو مەجیدی، ناڕازیی خەڵکی قەسری شیرین و دانیشتووی کرماشان یەکەمین ژنە کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکان و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خاکەلێوە، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئەفشین فەلاحی" تەمەن ٢٢ ساڵ و "مێهدی ڕەحمەتی" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی سەقز لە بەنداوی کێلەی بانەدا خنکان.
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە، فەریبا زەندکەریمی کە بە شێوەی گرێبەستی لە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان دامەزراوە و ئەرکی مامۆستایەتی بەڕێوە دەبا، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کرا.
شێرزاد ئازەربەرزین، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤ مانگ لە دەسبەسەرکرانی هێشتا لە زیندانی نەغەدەیە و چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە، سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ سەقز پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی سەقز ڕاگویزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە، سەجاد مورادی وەندان هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە، هێزە سەرکوتکەرەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "وەحید چاوران" خەڵکی شاری سەراوباخی ئاودانان.
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خاکەلێوە، مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"ی سنە و بەرپرسی قوتابخانەی زانستی دینی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا" لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خاکەلێوە، فەخرەدین ئیبراهیمی کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراو بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.