یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ژمارەیەک رێکخراوی جیهانیی مافی مرۆڤ: کەبوودوەند شایەنی خەڵاتی ئاشتی (نۆبڵ)ـە

پێنج رێکخراوی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی خۆیان لەچالاکییەکانی محەممەد سەدیق کەبوودوەند دەربڕیەوە و بەرپرس و دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانیان بە شایەنی وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی "نۆبڵ" لەقەڵەم داوە.

٢٩ی ڕەشەمەی ٢٧١٣
کوردستان

ساڵنامەی "کرێکار" بۆ رووماڵی رووداوە کرێکارییەکان (ساڵی٩٢‌ی هەتاوی)

لەماوەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، نزیک بە ١٠٠ کرێکاری کورد لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆی رووداوی کار و رووداوەکانی دیکەوە گیانیان لەدەست داوە و ئەو رێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو چوونە سەرەوەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە.

٢٩ی ڕەشەمەی ٢٧١٣
کوردستان

هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی سەوڵاوا هاووڵاتییەکی مەدەنییان کوشت+وێنە

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری سەوڵاوا، بەبێ هیچ هۆکارێکی روون لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە ماشێنەکەی خۆیدا درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و گیانی لەدەست دا.

٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٣
مافی مرۆڤ

٢٧ پەنابەری سیاسیی کورد لە تورکیا مانگرتن‌یان راگەیاند+وێنە

ژمارەیەک لە پەنابەرانی سیاسیی کورد بە نوێنەرایەتی لە سەرجەم پەنابەرانی ئێرانی لە تورکیا، لە بەردەم دەفتەری کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تورکیا، مانیان گرت.

٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٣