بەرموور (٩): راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
بەرموور: حەفتەی یەکەمی مانگی بانەمەڕ ١٣٩٣ی هەتاوی
بەرموور: حەفتەی یەکەمی مانگی بانەمەڕ ١٣٩٣ی هەتاوی
چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان و نیشتەجێی وڵاتی سوید، پاش ئەوەی بۆ جارێکی دیکە داوای پەنابەرییەکەی رەت کرایەوە، دوو بزماری لە لاقەکانی خۆی داکوتا.
دانا لەنجاوایی چالاکێکی خویندکاری کورد و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، پاش چوار مانگ راگیران لەزیندان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی لەسێدارەدانی ٥ زیندانیی زیندانی ورمێ، کە دوو کەسیان ژن بوون، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جیبەجێ کرد.
كۆڵبەرێكی تەمەن ٣٢ ساڵەی كورد لەناوچە سنوورییەكانی شاری پیرانشار و لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لێئەستێندرا.
ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا چوار مامۆستای كوردی لەشارەكانی بۆكان و سەردەشت لەئیدارەی پەروەردە و بارهێنان دەركرد.
زیندانییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی نەغەدە لە زیندانی شاری ورمێ، لەلایەن رێکخراوی زیندانەکانی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانەکەی جێبەجێ کرا.
لەمانگی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوییدا، ٤ کرێکاری خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆی روودای کارەوە گیانیان لەدەست داوە و هەروەها لەو ماوەیەشدا ژمارەیەک کرێکاری کوردیش لەلایەن خاوەنکارەکانیانەوە لەسەر کار دەرکراون.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی سنە، پاش ١١ ساڵ دەستبەسەری لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، ئازاد کرا.
هاووڵاتییانی شاری مەریوان ناڕەزایەتییان بە قەرەباڵغبوونی شارەکە بەهۆی هاتووچۆی ئەو ماشێنە بارهەڵگرانەی کەلە هەرێمی کوردستانەوە روو لە شاری مەریوان دەکەن و هەروەها کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەمەڕ دابین کردنی رێگەی تایبەت بۆ…