زیندانی کرانی مامۆستایەک لە سنە و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی مەریوانی
لە حەفتەی رابردوودا مامۆستایەکی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندان کراوە و هیچ هەوالێکیش لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی دیکەی مەریوانی لەبەر دەستدا نییە.
لە حەفتەی رابردوودا مامۆستایەکی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندان کراوە و هیچ هەوالێکیش لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی دیکەی مەریوانی لەبەر دەستدا نییە.
حەفتەی دووەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی
دۆخی تەندروستی سێزیندانی سیاسیی كوردی دەستبەسەركراو لە ورمێ،كە ماوەی ١٤ رۆژە مانیان لەخواردن گرتووە، زۆر نالەبارە.
لە ماوەی یەک حەفتەی رابردوودا و لە وڵاتی ئێران ٣٣ هاووڵاتی، لەلایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێدارە دراون، کە حوکمی لەسێدارەدانی ١٨ کەسیان لە یەک رۆژدا و لە زیندانەکانی ورمێ، قزلحەسار و بەندەرعەباس بەڕێوەچووە.
چالاكێكی بواری مافەكانی ژنان كە هاوكات چالاكی كرێكاری و مافی منداڵانیش بوو، دوای پێنج رۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەو بەشێوەی كاتی ئازاد كراوە.
یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی کورد لە شاری مەهاباد، پاش زیاتر لە یەک حەفتە لە دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، هەتا لە دەستبەسەریدا ماوەتەوەو ئازاد نەکراوە.
بە مەبەستی پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی زیندانیانی ورمێ، رەوتی مانگرتن زۆربەی زیندانەکانی ئێرانی لێکەوتۆتەوەو زیندانیانی سیاسی لە ئێران، بە مانگرتن لە خواردن پشتیوانی لە یەکتر دەکەن.
سەرپەرستی نەخۆشخانەیەكی فێركاری - دەرمانی لەتاران لەلایەن دوو كەسەوە هێرشی كراوەتە سەر و تێزابی پێداكراوە.
لە کاتێکدا مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی زیندانی ورمێ پێی نایە ١١یەمین رۆژ، گاردی تایبەتیی لە بەردەم بەندی ١٢ی ئەو زیندانەدا بە مەبەستی هێرشکردن بۆسەر زیندانیان، جێگیر کراون.
باس کردن لەسەر دەفرایەتیی دوولایەنی دانوستانکار لە ڤییەن، گرینگترین پرسیاری نوینەرانی مەسلیسی ئیسلامی لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بوو، کە بەرەوڕووی وەزیری دەرەوەی حکوومەتی ئیسلامییان کردەوە.