چەکدارانی سوپای پاسداران لە سنووری شێخ سەڵە کۆڵبەرێکی کوردیان کوشت
کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵەی کورد، لە خاڵی سنووریی شارستانی سەلاسی باوەجانی بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لێ ئەستێندرا.
کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵەی کورد، لە خاڵی سنووریی شارستانی سەلاسی باوەجانی بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لێ ئەستێندرا.
دوو زیندانیی سوننی مەزهەبی کورد لە زیندانی قزلحەسارەوە بۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج راگوێزران.
دو کرێکاری کوردی خەلکی کامیاران بەهۆی گازگرتوویی و هەروەها هاووڵاتییەکی خەلکی ئەو شارەش بەهۆی راوەدوونانی هیزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیرانەوە گیانیان لەدەست داوە.
هاووڵاتییەکی مەهابادی بەهۆی خۆ بواردن لە گەڕانەوەی بۆ زیندان، بارمتەکەی لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە زەوت کرا.
هێزە ئەمنییەکانی سەربە سوپای پاسداران لە ئیلام، دوو لاوی کوردیان بە بیانووی "دروست کردنی گومان و دوو دڵی" دەستبەسەر کرد.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵكی شاری ورمێ، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی دەزگای قەزایی و رێکخراوی زیندانی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارەدا لەسێدارە درا.
لە دوو رۆژی یەكەمی حەفتەی ناسراو بە "وەحدەت" یەكێك لەئەندامانی مەكتەب قورئانی كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا كراوە.
بنەماڵەی لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، بارمتەیەکی قورسیان بۆ ئازادیی کوڕەکەیان، دابین کرد.
چالاكێكی مەزهەبی ـ عەقیدەتیی كوردی، دوای ئەوەی ساڵێک بوو لە زیندان ئازاد كرابوو، لەلایەن دادگای " ئینقلاب"ی مەهابادەوە بە ٥ ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.
كەسانێكی نەناسراو دوای ئەوەی چالاكێكی مەزهەبی و ئەندامی مەكتەب قورئانیان رفاندووە، هەتا سەرە مەرگیش لێیانداوە.