ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی «کاوە مونتەزێری» خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەیەکی یاسایی، ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەیدا دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکان هیچ ڕووناکردنەوەیەکیان لەمبارەوە نەداوە. هەروەها، ناوبراو هێشتا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشە.





