ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کورد، بەهۆی دەستکورتی و بێکارییەوە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی پووشپەڕ، لاوێکی کوردی خەڵکی کامیاران و دانیشتووی ئیسفەهان، بە ناوی "سامان باجەلانی"، کوڕی شاتر یارئەحمەد، تەمەن ٢٨ ساڵ، بەهۆی بێکاری و دەستکورتی، لە ڕێگای خۆسووتاندنەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەک لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە ناوبراو خێزاندار و خاوەن دوو منداڵیشە.
هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موختار قەوامی زروان"، کوڕی عەبدولقادر، خەڵکی گەڕەکی "کانی کووزەڵە"ی شاری سنە، بەهۆی دەستکورتی و هەژاری، لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە وتوویەتی: "ناوبراو کە کرێکار بووە، خێزاندار و خاوەن کچێکی تەمەن چوار ساڵانە".





