ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی زیندانی ناوەندیی شاری سنە، لەسەر کارەکەی لابرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرپرسی زیندانی ناوەندیی شاری سنە، لەسەر کارەکەی لابرا و جێگرەکەی بە ناوی "نادری"، وەکوو بەرپرسی ئەو زیندانە، دیاری کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی سنە، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "عەزیز حەیدەری، بە تاوانی ڕادەستنەکردنی ١٢٠ مۆبایلی ئایفۆن لە موڵکی گشتی و خاوەندارەکانی سنە (ئەمواڵی تەملیکی)، لەسەر کارەکەی دوورخرایەوە".
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە "عەزیز حەیدەری" تەواوی ئەو مۆبایلانەی لە بازاڕی ئازاددا فرۆشتووە.
"عەزیز حەیدەری"، لە ئازار و ئەزیەتکردنی زیندانییان، بەتایبەت زیندانییانی سیاسیدا، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.





