ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە بەیاننامەیەکدا، کاولکردنی ژینگەی کۆساڵانی حاشاهەڵنەگر و بە پێچەوانەی یاسای زانی.
لە سەرەتای ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: "بەڵایەک کە بە سەری ئەم وڵاتەدا هاتووە و دێت، وا دەکات کە شتێک بۆ پشت و پەنا و شانازی نەمێنێتەوە. ئەمانە نە بە دەستی دوژمنان، بەڵکوو بەدەستی کەسانێکی بە ناو یار و دۆست ئەنجام دەگرێت کە بە هۆی بیرکورتییانەوە، ژیانی هەموو خەڵکیان تێک داوە."
هەروەها لە درێژەدا نووسراوە: "لەم دواییانەدا و لە هەوڵێکی سەرسووڕهێنەردا، جادەیەک لە دڵی کوێستانی پارێزراوی "کۆساڵان" لە پارێزگای سنە و لە تەنیشت شاری سەوڵاوادا، ساز دەکرێت کە بەتەواوی دژی ئەسڵی ٥٠ی یاسای بنەڕەتیی ئێرانە و کاولکردنی دارستانێکی چڕوپڕی لێ دەکەوێتەوە."
لە بەشێکی دیکەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: "ئێمە وەکوو ئەنجومەنی سەوزی چیا و بەپێی ئەرکی خۆمان بۆ پاراستنی سروشت، سەبارەت بەم هەوڵە دژە یاسا و حاشاهەڵنەگرە، ناڕازین و هوشداری دەدەین کە ئەم کارە جگە لە کاولکاری و خەساری قەرەبوونەکراو، هیچ ئاکامێکی تری نابێت."
دەقی تەواوی ئەم بەیاننامەیە، لە بەشی فارسیی کوردپا دایە.





