ئاژانسی کوردپا: کرێکارانی شیرکەتی "فرووزەندە"ی شاری پیرانشار، بۆ ماوەی ٥ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کرێکارانی شیرکەتی فرووزەنده که له گوندی "کولیچـ"ی ناوچەی بەربنەی پیرانشاردا کار دەکەن، پاش نەدانی ۵ مانگ له پوڵی مانگانەیان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو کرێکارانە ماوەی ٥ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمەش بووتە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو کرێکارانە و دەستیان داوەتە مانگرتن."
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "سەرەڕای پێنەدانی مانگانەی ئەو کرێکارانە لە لایەن خاوەن کارەکەیانەوە، سنوات و جێژنانەیشیان پێ نەدراوە".
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کرێکارانە بە شێوەی گرێبەست کار دەکەن.





