ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەک لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشاندا، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"، لە سێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٧ی بانەمەڕ، حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکیان، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"، لەو زیندانەدا جێبەجێ کرد.
شوناسی ئەو هاووڵاتییە بە شۆرەتی "ئیبراهیمی"، تەمەن ٢١ ساڵ، ڕاگەیاندراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە ئەگەری هەیە ڕۆژی شەممە، ٧ی بانەمەڕ، لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشاندا، زیاتر لە زیندانییەکیان لە سێدارە دابێت.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی خاکەلێوە، بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری کرماشان، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەکی کوردیان بە ناوی "جەعفەر حوسێنی"، خەڵکی شاری هەرسین، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"، لە زیندانی ئەو شارەدا، جێبەجێ کرد.





