كوردپا: هاووڵاتێكی ناوچەی بۆكان بەهۆی وەرگەڕانی تراكتور گیانی لە دەست دا.

فەرهاد رامی تەمەن 30 ساڵ و خەڵكی گوندی " گولی مەرزینگ"ی سەر بە بۆكان بە هۆی خێرایی و كونترۆل نەكردنی تراكتورەكەی گیانی لە دەستدا.

هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردەوە، ئەو تراكتورە لە حاڵیكدا كە هەڵگری خیز و سیمان بوو بە هۆی خێرایی زۆرەوە كونترۆلی لە دەست دەدات و لە ئەنجامدا شۆفیرەكەی دەبێتە قوربانی.

فەرهاد رامی بە هۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانەی شاری بۆكان گیانی لە دەست دا.