كوردپا: هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سەردەشت كوڵبەران و كاسبكارانیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەردەشت، كاسبكاران و كۆڵبەرانی گوندی "دولكان و مێرگاسێ"ی ناوچەی ئالانی سەردەشت لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە دەستڕێژیان كراوەتە سەر.
لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژییەدا سێ ئەسبی بارهەڵگری كاسبكاران بە كوشت چوون.
بە وتەی شایەتحاڵان سەرجەم كەلوپەلی كاسبكاران و كوڵبەران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەكانەوە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سووتێنراون.





