هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان لە زیندانی سنە لە سێدارە درا
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "حەمید ڕەحیمی" خەڵکی شاری دێولان، لە زیندانی ناوەندیی سنە، جێبەجێ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "حەمید ڕەحیمی" خەڵکی شاری دێولان، لە زیندانی ناوەندیی سنە، جێبەجێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە، زیندانییەک بە ناوی "سەعید سەلیمیفەر" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی "سوڵتانئاوا" هەڵکەوتوو لە ٣٥ کیلۆمتری جاددەی سەڵماس، بە خواردنی حەب لە زیندانی ورمێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ڕەشەمە، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جاددەی جوانڕۆ - پاوە، (شوانکارە)، ٦ کۆڵبەر بەسەختی بریندار بوون کە باری تەندروستیی دوو کەسیان نالەبار ڕاگەیەندراوە.
پاش تێپەڕبوونی یەک مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانی ئارام ئازادە، کوڕی ڕەزا، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، تاکوو ئێستا چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە ناڕوونە.
خەبات فەدایی، هونەرمەندی کوردی خەڵکی گوندی "بۆڕیەر" سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری وەرامین بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەشکان ڕامش"، بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەشەمە، تەها ڕەسووڵیان، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی، لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەک بە ناوی "مورتزا محەممەدی" لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە، بە "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" تۆمەتبار کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "محەممەدڕەسووڵ چولەکی" خەڵکی شاری ئەیوانغەرب لە زیندانی ئیلام، جێبەجێ کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕەشەمە، ئومید موشیرپەناهی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، دەسبەسەر کرا.
لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی شاری تاران دۆسییەی حەمید نیکخا، هونەرمەند و گرافیستی ناسراوی کوردی خەڵکی مەریوان داخراو ڕاگەیاند.