دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئیلهام مودەڕسی بە دانانی بارمتە لە زیندانی کەچویی کەرەج ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، ئیلهام مودەڕسی تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی فەردیسی کەرەج، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی کەچوویی، ئازاد کرا.

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

سێ هاووڵاتیی کورد پاش ٢٨ ڕۆژ دەسبەسەرکران لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کران

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی محەممەد وەلەدبەیگی کوڕی نێعمەت، ئاریان ڕەزایی کوڕی جەلیل و هێژا سلێمانی کوڕی سەیدکەریم، خەڵکی گوندی "نۆریاو" سەر بە شاری پاوە، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کران.

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

٤٣ چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە کوردستان سزا دران

شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران، باسی لە سزا دانی ٤٣ چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە شارەکانی سەقز، دیواندەرە، سنە و مەریوان، بەپێی بڕیاری شۆرای ئەمنییەتی نەتەوەیی کرد.

٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

دوو هاووڵاتی لە زیندانی سەڵماس لە سێدارە دران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "کامیل دودکانلوو" و "سەید فەرهاد حوسێنی‌تەمرئاوا"، لە زیندانی سەڵماس جێبەجێ کرا.

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

کۆڵبەرێکی تەمەن ١٥ ساڵ بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی "هیوا ئیختیارەدینی" کوڕی محەممەد و گوڵاڵە خەڵکی شاری "ئارمردە"ی بانە، بەهۆی سەرمابردوویی لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.

٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢