دوو چالاکی مەدەنیی یارسان بانگهێشتی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سەحنە کران
عەلی نەزەری و سەیدعەلی دەکەیی، لە چالاکانی مەدەنیی یارسان بانگهێشتی لقی ١ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سەحنە کران.
عەلی نەزەری و سەیدعەلی دەکەیی، لە چالاکانی مەدەنیی یارسان بانگهێشتی لقی ١ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سەحنە کران.
سەیدئەمین عەباسی، سەیدسروش عەباسی و سەیدکەرەم عەباسی، لە چالاکانی مەدەنیی یارسان بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی بەمەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنییەتی نێوخۆیی"، بانگهێشتی لقی ١ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری سەحنە کران.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "عەلی دوودکانلوو"، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
مامۆستا محەممەد سەیفپەناهی پێشنوێژی گوندی "قادرمەرز" و مامۆستا شاهۆ فەتحی، پێشنوێژی گوندی "سەراو"ی شاری دێولان، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان کران.
بڕیاری دەسبەسەریی کاتیی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە و ناوبراو لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیە و چارەنووسی هەروا ناڕوونە.
سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد، بە تۆمەتی "کۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنییەتی نێوخۆیی"، بانگهێشتی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سەحنە کرا.
حوکمی کاتیی پێشگرتن لە خوێندن بۆ ماوەی نیو ساڵ و سەرکۆنەکرانی بە نووسراوەی زانا سجوودی، خوێندکاری قۆناغی کارناسایی وەرزش لە زانکۆی خاڕەزمی و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن کۆمیتەی ئێنزیباتییەوە پشتڕاست کرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەشەمە، مێرساد دەرویشی، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "فەردین ڕۆستەمنژاد" خەڵکی گوندی "شمشێر" سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی "ڕێباز تەمامی" تەمەن ١٨ ساڵ، کوڕی ئەحمەد خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.