یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بانە؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هیزە نیزامییەکان بریندار بوو و کۆڵبەرێکی دیکەش دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "تاهیر ئیسماعیل تەوانا"، کوڕی عەلی و خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بریندار بوو و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی "شێرزاد ئیسماعیل تەوانا"، کوڕی حوسێن،…

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ بانە
کوردستان

دوو خوێندکاری زانکۆی فەنیی کچانەی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی گەلاوێژ، زیلان و زریان مەڵایی، خوێندکاری نژیارڤانیی زانکۆی فەنیی کچانەی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

فریشتە مەنسووری بە ٦ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، فریشتە مەنسووری، هاووڵاتیی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی سەراوڵە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی شاری چڕداوڵی ئیلام، بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە مەبەستی تێکدانی بیری گشتی"، بە ٦ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان،…

٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

دۆسییەی پووریا جەواهری، هاووڵاتیی تۆمەتبار بە "موحاربە"، ڕادەستی لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە کرا

مستەفا ئەحمەدیان، پارێزەری پووریا جەواهریان، هاووڵاتیی تۆمەتبار بە "موحاربە لە ڕێگەی کوشتنی بەئەنقەستی پێرسۆنێکی نیزامی، ئەندامەتی لە گرووپە دژبەرەکانی نیزام، چالاکیی تەبلیغی دژی نیزام و لێدانی بەئەنقەستی چەند هیزی نیزامی"، باسی لە…

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

قووچان؛ ڕەزا بەبرنژاد برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەسبەسەر کرا

شەوی هەینی، ٢٠ی گەلاوێژ، ڕەزا بەبرنژاد، برای مێهدی بەبرنژاد، لە گیانلەدەستداوانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعای سپاوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ قووچان
کوردستان

بۆکان؛ لاوێکی کورد پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە، ١٤ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "ئەرسەلان یووسفی"، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "سڵامەت"، سەر بە شاری بۆکان، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا.

٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ بۆکان
کوردستان

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان

شەوی پێنجشەممە، ١٩ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "لوقمان پیشیار" و "حەسەن مەردانی"، خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣