سنە؛ گەلاوێژ تەهماسبی، چالاکی مەدەنی پاش بانگهێشتکران بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کرا
ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، گەلاوێژ تەهماسبی، چالاکی مەدەنی و شاخەوانی خەڵکی سنە، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، گەلاوێژ تەهماسبی، چالاکی مەدەنی و شاخەوانی خەڵکی سنە، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، ڕۆژان مەلەکی، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەر، دانیشتووی شاری مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.
ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ، بە ناوی "کاوان ڕەزایی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەمڕۆ، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ و لە ساڵڕۆژی قەتڵی حکوومەتیی ژینا_مەهسا ئەمینیدا، هێزە ئەمنییەتی_سەرکوتکەرەکان لە گۆڕەپانی زیندانی سەقز و لە شەقامدا، بە فیشەکی جەنگی و لە پشتەوە و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لە فەردین جەعفەری، هاووڵاتیی تەمەن ٢٧…
دوابەدوای دەسبەسەرکردنی ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا_مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی سپاوە و پێشگرتن لە ڕۆیشتنی بنەماڵەکەی بۆ سەر مەزاری ناوبراو، ئیرنا، هەواڵدەریی حکوومەتیی ئێران ،بە ناردنی کورتەنامە بۆ خەڵک، دەسبەسەرکرانی ئەمجەد ئەمینیی وەدرۆ…
هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی قەتڵی حکوومەتیی ژینا_مەهسا ئەمینی و درێژەی مانگرتنی سەرتاسەریی بازاڕییان و کاسبکاران لە زیاتر لە ١٠ شاری کوردستاندا، ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە کوردپا گەیشتوون ئاماژە بە جێگیرکردنی هێزی سەرکوتی ئەمنییەتیی لە ٣ کەڵانتەری و…
ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، محەممەد مورادینژاد، کارمەندی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی کامێران و خەڵکی گوندی "ئەڵک"، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، پاش دەسبەسەرکرانی ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا_مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی سپاوە لە کاتی چوونەدەرەوە لە ماڵەوە و ڕاگوێزرانی بۆ ناوەندێکی ئەمنییەتی و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هیزە…
ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانان، خەسرەو فەتحی، کوڕی حەبیبوڵڵا فەتحی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندێشە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.