چوارشەممە، ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئاخرین کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی بواری ژنان بەڕێوە چوو

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خەرمانان، ئاخرین کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی بواری ژنان لە دادگای ئینقلابی سنە، بەڕێوە چوو.

٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

کامێران؛ دانانی کامێرای ئەمنییەتی و جێگیرکردنی پرسگە لە ترسی هەستانەوەی دووبارەی خەڵک

لە درێژەی توندبوونەوەی کەشی ئەمنییەتی لە شارەکانی کوردستان، ئەو ڕاپۆرت و وێنانەی کە بە کوردپا گەیشتوون، نیشان دەدەن کە لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی کامێران، کامێرای ئەمنییەتی دانراوە و چەند پرسگەش لە چوونەدەرەوەی ئەم شارە دانراوە.

٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ کامێران
کوردستان

مارک زیمرمان، ئەندامی پارلەمانی ویلایەتی نوردراین_وێستافلێن، کەفاڵەتی سیاسیی نەوید محەممەدنژاد، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیی لە ئەستۆ گرت

مارک زیمرمان، ئەندامی پارلەمانی ویلایەتی نوردراین_وێستافلێن، لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی لەسێدارەدرانی نەوید ئەفکاری، کوشتیگیری ئێرانی، کەفاڵەتی سیاسیی نەوید محەممەدنژاد، وەزشکاری خەڵکی ئیلام و لە دەسبەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیی لە…

٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

چوار هاووڵاتی لە شارەکانی سەقز و شنۆ دەسبەسەر کران

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئومید موقەدەسی" و "هیوا تاتایی" خەڵکی شاری سەقز و "زانیار مەقدوور" و "فەردین خۆش‌خاهێش" خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحمەد موعەزز"، "ئومید تووتی" و "قادر فەتحوڵڵاهی" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ بۆکان