ئارمان مینبەری ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرا
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان مینبەری"، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان مینبەری"، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ناسر عەلیپوور" خەڵکی گوندی "داشبەند" سەر بە شاری بۆکان و "ڕێبوار کووهگەرد" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "جەلیل سلێمانی"، خەڵکی شاری کەنگاوەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
ساسان چەمەنئارا، هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ئیلام دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "خەلیل ڕەسووڵزادە"، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "شاوەلە"، سەر بە شاری نەغەدە و "عەزیز حاڵخاڵی"، کوڕی قارەمان و دانیشتووی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر…
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "موحسن مێهری"، کوڕی غوڵامعەلی، خەڵکی ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانبار، ئەمیر شەهبازی، بەندکراوی کورد کە سزای بڕینەوەی قامکی دەستی بەسەردا سەپابوو، لە ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ورمێ بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١، هاوکات لەگەڵ چلەی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی و پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەربڵاو لە شاری سەقز و مانگرتنی سەرتاسەری لە شارەکانی دیکەی کوردستان، ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران پێی نایە…
ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بەفرانبار، ئومید ئەحمەدڕەش، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "لکبن"، سەر بە شاری پیرانشار پاش بانگکران بۆ لقی یەکی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی…
شەوی یەکشەممە، ٢٤ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەوهەر فەرەجی"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کرا.