شەممە، ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سەقز؛ سێ حەفتە دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی فەرەیدوون مستەفایی، یاریزانی فووتباڵ

یەکی گەلاوێژی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەفتە لە دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «فەرەیدوون مستەفایی»، لاوی ۲۳ ساڵانی خەڵکی سەقز و یاریزانی فووتباڵ، هێشتا هیچ جۆرە زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ سەقز
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی پەیمان محەممەدی‌مورادی دوای بانگکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

یەکی گەلاوێژی ١٤٠٥؛ ڕۆژی ڕابردوو، «پەیمان محەممەدی‌مورادی»، لاوی خەڵکی مەهاباد، دوای بانگکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ مەهاباد
کوردستان

مێهدی خانەکی؛ ۲۴ـەمین ناڕازیی بەفرانباری ۱۴۰۴ لە شوێنێکی نادیاردا لەسێدارە درا

هەواڵدەریی «میزان»، سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ۳۱ی پوشپەڕی ۱۴۰۵ هەواڵی جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی یەکێک لە ناڕازییانی بەفرانباری ۱۴۰۴ی لە کەرەج بە ناوی «مێهدی خانەکی»ی ڕاگەیاند. کۆماری ئیسلامی…

١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام؛ ئێرەج ئیبراهیم‌زادە لە سێدارە درا

ئێرەج ئیبراهیم‌زادە، بەندکراوی کوردی خەڵکی ئیلام کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قیساسی نەفسی بەسەردا سەپێندرابوو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۳۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام لە سێدارە درا.

١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

مەهاباد؛ ئازادکردنی کاتیی سەفا ڕەحمانی دوای ١١٤ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتە

٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ هاووڵاتییەک بە ناوەی سەفا ڕەحمانی خەڵکی شاری «گوێکتەپە»ی مەهاباد، دوای ١١٤ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و لێکوڵینەوە، لە ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ مەهاباد
کوردستان

ئیلام؛ ئاگرکەوتنەوە لە ٥ هێکتار لە دارستانە پارێزراوەکانی «قەڵارەنگ»

٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ دارستانە پارێزراوەکانی «قەڵارەنگ» لە پارێزگای ئیلام دوای چەندین کاتژمێر ئاگرکەوتنەوە و بڵاوبوونەوەی داوای هاوکاریی گشتی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، سەرەنجام دوای ۱٦ کاتژمێر بە بەشداریی هێزە جەماوەرییەکان و ئیدارەی پاراستنی…

١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ ئیلام
کوردستان

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران؛ ئەبووبەکر هووشەنگی، یەکێک لە بریندارانی هێرشە مووشەکییەکەی سپا بۆ سەر بارەگای ئەو حیزبە گیانی لەدەست دا

۳۰ی پووشپەڕی ۱٤۰٥؛ ئەبووبەکر هووشەنگی، پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، کە لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر بارەگای «زڕگوێزەڵە»ی ئەو حیزبە لە پارێزگای سلێمانی لە ۲٦ی پووشپەڕی ۱٤۰٥ بەسەختی بریندار ببوو، بەهۆی سەختیی…

١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

سنە؛ دوو ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی دۆخی سەردار سۆهرابی، بلاگێری کورد و داخرانی ئینستاگرامەکەی

٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ پاش تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی سەردار سوهرابی، بلاگێرى خەڵکی مەیوان و دانیشتووی سنە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە. هەروەها لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی بە بڕیاری…

١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ سنە
کوردستان

تاران؛ سزای ۲ ساڵ و ۶ مانگ بەندکرانی سەجاد حائێری، نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی، وەک خۆی پەسەند کرا

۳۰ی پووشپەڕی ۱۴۰۵؛ لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای ۲ ساڵ و ۶ مانگ بەندکرانی داسەپاوی «سەجاد حائێری»، نووسەر، سێناریۆنووس و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تارانەوە وەک خۆی پەسەند کرا و پێی…

١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ تاران
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکردن و نادیاریی چارەنووسی ٣ چالاکی ژینگەپارێز؛ خەلیل پەرەندەک، شەهاب سولەیمانی و ئیدریس گوڵمحەممەدی

٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشان، بە ناوەکانی "خەلیل پەرەندەک"، "شەهاب سولەیمانی" و "ئیدریس گوڵمحەممەدی"، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر…

٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٦