یەکشەممە، ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

حەسەن ئەمینی برای محەممەد ئەمینی، لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١، بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی لە بەندیخانە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، حەسەن ئەمینی، برای محەممەد ئەمینی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکییەوە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

دەسبەسەرکرانی کورتماوەی مامۆستا عەلی بەهرامی پاش گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، مامۆستا عەلی بەهرامی، پێشنوێژی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان پاش گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە سنووری "باشماخ"ی ئەم شارە لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چەند کاتژمێر ئازاد کراوە.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

دژایەتیی دادستانی پیرانشار لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی دوورخرانەوەی سەید محەممەد حوسێنی، بەندکراوی سیاسیی کورد

سەید محەممەد حوسێنی، بەندکراوی سیاسیی کورد، سەرەڕای کۆتاییهاتنی ماوەی دوورخرانەوەکەی بە هۆی دژایەتیی موجتەبا مەحموودی، دادستانی پیرانشار دوور خراوەتەوە.

٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

مەهاباد؛ گێڕانەوەیەک لە قەتڵی حکوومەتیی سمکۆ مەولوودی بە فیشەکی قەناسە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا

شەوی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١، پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ژینا ئەمینی لە سەقز و دریژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شارەکانی کوردستان، سمکۆ (ئیسماعیل) مەولوودی، کرایە ئامانجی تەقەی قەناسەی دووربینداری هێزە سەرکوتکەرەکان و دەسبەجێ پاش تەقە، بە هۆی…

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

مەتین حەسەنی لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرا

ڕۆژی دووشەممە، ٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، مەتین حەسەن لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی، لە بەندیخانەی بۆکان ئامادە بوو.

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

دادگای پێداچوونەوە؛ سۆما پوورمحەممەدی، وانەبێژی زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەریی "نۆژین" لە تۆمەتی وەپاڵدراو بێتاوان ناسرا

سۆما پوورمحەممەدی، وانەبێژی زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوە لە تۆمەتی وەپاڵدراو بێتاوان ناسرا.

٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ دادگای پێداچوونەوە