ڕاگواستنی سلێمان چووپانی بۆ بەندیخانەی نەغەدە
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان چووپانی" خەڵکی پیرانشار پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان چووپانی" خەڵکی پیرانشار پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی حوسێنپوور" خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە شاری پیرانشار، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خەلیل ئەسغەری" کوڕی نامیق خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پووریا حوسینی" خەڵکی گوندی "ڕەشیدئاوا" سەر بە شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، سینا محەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتیی "ژیار" و خەڵکی شاری بڵواناوای دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، فەردین مستەفایی، بەرپرسی کاناڵی تێلێگرامیی "سەقز ڕووداو" و ئەندامی فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای لەسێدارەدانی حاتەم ئوزدەمیر، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی تورکیە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەلاح فەتحی" خەڵكی گوندی "قەڵارەیحان" و دانیشتووی گوندی "ڕەشیدئاوا" و "مانی محەممەدی" خەڵكی گوندی "تۆرێزخاتون" سەر بە شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر…
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئارام سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.