ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئەمیر بابۆلی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە شاری مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران و پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە شەش ساڵ بەندکران سزا درا و هەروەها لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی مەهابادەوە بە تۆمەتی "گواستنەوە و ڕاگرتنی چەک" بە یەک ساڵ بەندکران سزا دراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە هەروەها لە دادگای ئینقلابدا لە تۆمەتی "موحاربە و افساد فیالارض" بێتاوان ناسراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١، ئەمیر بابۆلی بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد و ٦٠٠ تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠١، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.
ئەمیر بابۆلی پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرابوو و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەمڵەکەی بێبەری کرابوو.





