دادگای پێداچوونەوە؛ سزای سێ ساڵ بەندکرانی ئازاد عەباسی بۆ یەک ساڵ کەم کرایەوە
سزای سێ ساڵ بەندکرانی ئازاد عەباسی، بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" و وانەبێژی زمانی کوردی لە دادگای پێداچوونەوەدا بە یەک ساڵ بەندکران گۆڕدرا.
سزای سێ ساڵ بەندکرانی ئازاد عەباسی، بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" و وانەبێژی زمانی کوردی لە دادگای پێداچوونەوەدا بە یەک ساڵ بەندکران گۆڕدرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو حەفتە لە کاتی دەسبەسەرکرانی میلاد ڕەشیدی، هاووڵاتیی خەڵكی سەقز، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، عەلی مەعرووفی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، میلاد ناسری، مێرمنداڵی خەڵکی گوندی "کانیڕەش" سەر بە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەبدوڵلا هووشمەند" و "هاوڕێ قوە"، خەڵکی مەهاباد، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "جەلیل ئێقباڵزادە" خەڵكی شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئیدریس ئالی و ئازاد شوجاعی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "دۆڵەگەرم" سەر بە شاری سەردەشت و ڕەسووڵ ئەحمەد محەممەد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن دادگای ئینقلابی ورمێوە بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" بە…
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەمید ساڵحینژاد" تەمەن ٢٧ ساڵ، "جەعفەر ئەردەڵان" تەمەن ٤٠ ساڵ، "محەممەد کەریمی" تەمەن ٣١ ساڵ و "سینا ئەسەدی حەکیم" تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "دێوەزناو" لەلایەن…
بڕیاری دەسبەسەرکرانی فەردین (ئاکۆ) شەیخولئیسلامی وەتەنی، خەڵکی سنە لەلایەن لێپرسی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارەوە بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کرایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، مورتزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری کامێران، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرا.