شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی کاوە ئوستوار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کاوە ئوستوار" خەڵكی گوندی "عەباس ئاباد"ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "هێمن بەهرامی" و "سۆران ئەرشەد" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

فەرهاد شێخی، چالاکی کرێکاری لەژێر چاوەدێری بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٣، فەرهاد شێخی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز دانیشتووی هەشتگردی کەرەج لەژێر چاوەدێری بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج ئازاد کرا.

٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

سینا محەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتیی "ژیار" بە بەندکران و سزای تەواوکەر سزا درا

سینا محەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتیی "ژیار" و خەڵکی شاری "بڵواناوا"ی دێولان لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی دێولانەوە بە یەک مانگ بەندکرانی داسەپاو و سزای تەواوکەر سزا درا.

٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

حاجی بەرزه، وانەبێژی زمانی کوردی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣، حاجی بەرزه، وانەبێژی زمانی کوردی لە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی "بەیان" و برای باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسیی کورد، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.

١ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

بەندیخانەی تارانی گەورە؛ ڕاگرتنی ڕەزا ڕەمەزانزادە، بەندکراوی سیاسی لە بەندی تاوانە توندوتیژەکان بە بێ مافی چاوپێکەوتن و دەستڕاگەیشتن بە کارتی تلفۆن

٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣؛ ڕەزا ڕەمەزانزادە، بەندکراوی سیاسیی بەندکراو لە بەندیخانەی تارانی گەورە کە بە دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکران سزا دراوە، سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی، بە بێ مافی چاوپێکەوتن و دەستڕاگەیشتن بە کارتی تلفۆن،…

١ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووس؛ زۆربوونەوەی نیگەرانییەکان لەمەڕ دۆخی فەرید عێنایەتی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی کرماشان

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرید عێنایەتی" خەڵکی پاوە و دانیشووی کرماشان کە لە ڕۆژی ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە دەسبەسەرکرانی خۆی سی و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن لە…

٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٤