دووشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

تەیفوور سەلیمی بابامیری؛ ڕزگاربووی سێدارە، بۆ چارەسەری ئاسەوارەکانی ئەشکەنجە نەشتەرگەریی بۆ کرا

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٥، "تەیفوور سەلیمی بابامیری" بەندکراوی سیاسیی پێشوو و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ژن، ژیان، ئازادی، کە لە سزای لەسێدارەدانی کۆماری ئیسلامی ڕزگاری ببوو، دوای نزیکەی چوار ساڵ لە کاتی دەسبەسەرکردنی زۆرەملێ، ئەشکەنجە…

١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
کوردستان

مەریوان؛ سیروان خۆشنەمەک، کۆڵبەری تەمەن ١٨ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٥، "سیروان خۆشنەمەک"، کۆڵبەری تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییە سنوورییەکانی "وەیسە" سەر بە شاری مەریوان، کرایە ئامانجی فیشەکی جەنگیی هێزە نیزامییەکان و…

١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ مەریوان
کوردستان

سوما ڕەحیمی؛ باوکم بە ناهەق کوژرا، دەمەوێت دەنگی هەموو ئەو کۆڵبەرانە بم کە لە بێدەنگیدا کوژران

١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ ڕۆژێک دوای کوژرانی «وەزیر ڕەحیمی»، کۆڵبەری تەمەن ٥٧ ساڵانی خەڵکی شاهۆ، کچەکەی «سوما ڕەحیمی» بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک، وێڕای ئاماژەدان بە کوژرانی باوکی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی هەنگی سنووری لە نەوسوود، وتی: "باوکم بە…

١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
کوردستان

پیرانشار؛ بانگکردنی بنەماڵەی پێشمەرگە گیانلەدەستداوەکان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و زەوتکردنی مۆبایلی ژمارەیەک لەوان بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی وێنەی "خامنەیی"

١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ بە تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر گیانلەدەستدانی ٦ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ژمارەیەک لە بنەماڵەی گیانلەدەستداوان لە پیرانشار بانگی ئیدارەی…

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ پیرانشار
کوردستان

سەقز؛ زیاتر لە حەفتەیەک دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕەزا ڕەجەبی

١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەفتەیەک لە دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «ڕەزا ڕەجەبی»، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە. ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر،…

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ سەقز
کوردستان

پارتی ئازادیی کوردستان؛ تێرۆرکردنی سۆران محەممەدزادە، ئەندامی تەشکیلاتی گشتیی خۆی پشتڕاست کردەوە

١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ پارتی ئازادیی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، تێرۆرکردنی یەکێک لە ئەندامانی تەشکیلاتی گشتیی خۆی بە ناوی «سۆران محەممەدزادە»ی پشتڕاست کردەوە و نووسیویەتی کە ناوبراو لەلایەن «بەکرێگیراوان»ی سپای پاسدارانی کۆماری…

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
کوردستان

نەوسوود؛ وەزیر ڕەحیمی، کۆڵبەری تەمەن ٥٧ ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا

١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ «وەزیر ڕەحیمی»، کۆڵبەری تەمەن ٥٧ ساڵانی خەڵکی بەشی «شاهۆ»، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری «شۆشمێ» کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ نەوسوود
کوردستان

گیانلەدەستدانی ٦ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات؛ کۆماری ئیسلامی تەرمەکانیان بێسەروشوێن دەکات

١١ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ لە دوای هێرش و تێکهەڵچوونی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ گرووپێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەش پێشمەرگەی ئەم حیزبە گیانیان لەدەست دا. دامەزراوە ئەمنی و حکوومەتییەکان تەرمەکانیان…

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
کوردستان

مەهاباد؛ کوژرانی "سەید سیاوەش ئەلەک" لاوی کورد لەلایەن هێزە خۆجێییەکانی سپاوە، لە دوای ناڕەزایەتیی خەڵک، باوکی بانگ کرا و تەرمەکەی بە هەڕەشە و وەرگرتنی بەڵێننامە ڕادەست کرایەوە

١١ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، گرووپێک لە چەکدارە خۆجێییەکانی سپا ناسراو بە "جاش" لەگەڵ گرووپێک لە لاوانی کوردی سەر بە بنەماڵەی "سەیدەکان"ی مەهاباد دەرگیر بوون و بە زەبری چەقۆ لاوێکی کورد بە ناوی "سەید سیاوەش ئەلەک"یان کوشت و چوار…

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ مەهاباد
کوردستان

بۆکان؛ مەسعوود چەمەنی، لاوی تەمەن ٣٥ ساڵانی کورد، بە ٢ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران مەحکووم کرا

١١ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا "مەسعوود چەمەنی"، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە ٢ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانی داسەپاو مەحکووم کراوە.

١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ بۆکان