دەرهێنەرێكی كورد خەڵاتی فێستیڤاڵی "خان تی مان سینگ"ی رووسیەی بەدەستهێنا
فیلمی داستانی "بەرزایی ئومێد" لە نووسین و دەرهێنانی كەیوان مەجیدی دەرهێنەری كورد لە شازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی "خان تی مان سینگ"ی رووسیە خەڵاتی باشترین دەرهێنەریی مسۆگەر كرد.
فیلمی داستانی "بەرزایی ئومێد" لە نووسین و دەرهێنانی كەیوان مەجیدی دەرهێنەری كورد لە شازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی "خان تی مان سینگ"ی رووسیە خەڵاتی باشترین دەرهێنەریی مسۆگەر كرد.
ماڵی وەفایی و ئهنجومهنی ئهدهبیی زێد لە هەولێر كۆرێك بۆ نووسەر و رەخنەگر عەبدولخالق یەعقووبی رێك دەخهن و تێیدا لایەنی جوانیناسانەی شێعری "خەوەبەردینە"ی سوارە ئیلخانیزادە تاوتوێدەكرێت.
حەفتەی داهاتوو لە گەلەری مێرگ لە شاری هەوڵیر پیشانگایەك بۆ ماشەڵڵا محەممەدی هونەرمەندی شێوەكار و ئەنیمەيشن سازی كوردی ئێران دەكرێتەوە.
لەلایەن بنكەی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژەوە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە چلەی ماتەمینی محەممەد موكری رۆماننوسی كۆچ كردووی كورد لە هۆڵی تەواری سلێمانی بەڕێوە چوو.
"گەشتێك بەنێو هێڵكارییەكانی رابردوودا"، ناونیشانی پیشانگایەكی هێڵكاریی شێوەكار محەمەد رۆستەم زادە ناسراو بە "نامۆ"یە كە بڕیار وایە لە شاری هەولێر بكرێتەوە.
هەواڵدەریی پانا بڵاوی كردەوە، گرووپی مووزیكی "قەمەر" بە یاد و بیرئانینی گۆرانیبێژی كۆچكردووی كورد ئیرەج عەندەلیبی، كۆنسێرتێك بۆ شاهۆ عەندەلیبی كوڕی ئەو گۆرانیبێژە رێك دەخات.
گۆڤاری "جیهانی كتێب" نوێترین ژمارەی خۆیدا كە بۆ مانگەكانی خاكەلێوە و بانەمەڕی ئەمساڵ دۆسیەیەكی تایبەتی بۆ تاوتوێی بەرهەمەكانی ئیبراهیم یوونسی، تەرخان كردووە.
١٨ خوێندکار لەو ٣٤ خوێندكارەی هەرێمی كوردستان كە لە زانستگای كوردستان لە شاری سنە دەخوێنن، دوای دەستبەسەر كردنیان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە لە سنە، لە سنووری باشماخەوە سنورداش كرانەوە.
جەلال مەلەكشا، شاعێر و نووسەری كورد كە كۆمەڵێك بەرهەمی فارسی و كوردیی ئامادەی چاپن، لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای كوردستانەوە مۆڵەتی چاپی بەرهەمەكانی نادرێت.
"قارمان، سەردار عیوەزخان جەلالی" ناوی كتێبێكی تازەیە كە بە پێنووسی هاشم فەرهادی، نووسەر و مێژوونووسی كوردی خوراسانی لە 347 لاپەڕە و بە زمانی فارسی لەلایەن چاپەمەنیی شیلانەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.