بڵاڤۆكی كۆشك و لێكۆڵەرێكی ئیلامی خەڵاتی فێستێڤاڵی چاپەمەنیی ساڵیان پێ بەخشرا
خانەی چاپەمەنیی پارێزگای ئیلام بۆ گرینگی دان بە زمان و ئەدەبی كوردی و خەڵاتی دێرینی لە بواری رۆژنامەنووسیی كوردی بە كامران رەحیمی نووسەر و لێكۆڵەری خەڵكی ئیلام بەخشی.
خانەی چاپەمەنیی پارێزگای ئیلام بۆ گرینگی دان بە زمان و ئەدەبی كوردی و خەڵاتی دێرینی لە بواری رۆژنامەنووسیی كوردی بە كامران رەحیمی نووسەر و لێكۆڵەری خەڵكی ئیلام بەخشی.
بڵاڤۆكی خوێندكاریی " رێژنە" دوای بڵاو كردنەوەی دوو ژمارە پێش بە وەشانی گیرا و بەڕێوەبەرانی ئەو بڵاڤۆكە لەلایەن لێپرسراونی حەراسەتەوە خراونەتە ژێر زەخت و گوشارەوە.
دەفتەری یەكەمی كتێبی "كەلهوڕەنامە" لە نووسینی ناهید محەممەدی بە ئامادە بوونی دوكتور میرجەلالەدین كەزازی و دوكتۆر قوتبەدین سادقی و محەممەد رەئووف مورادی لە فەرهەنگسەرای "ئەرەسباران"ی تاران پەردەی لەسەر لادەدرێت.
شارەوانی دهۆك بە هاوكاری شارەوانی ئامەد لە رۆژەكانی 5 هەتا 9ی خەرمانان فێستیڤاڵێك لە ژێر ناوی " روژن ئامەد" بەڕێوە دەبات.
وەشانگەی "زانینگە" لە كوردستانی توركیە كتێبێكی لەژێر ناوی "دجلە" لە نوسینی "دڵ ئازاد ئارات" نووسەر و توێژەری كورد، بڵاو كردەوە.
خوێندكارانی كوردی زانینگەی پەیام نووری شاری خۆی كە بەتەما بوون رێوڕسمی یادی هونەرمەندێكی گەورەی ئەرمەنی ئارام تیگران بەڕێوەبەرن، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە پێشیان پێگیراوە.
بادەی گوڵ ڕەنگ، وەك بەشێك لە پڕۆژەی تۆماركردنی مەقاماتی كوردی بە دەنگی عەدنان كەریم رێكەوتی 10ی مانگی رەزبەر و لەلایەن تۆمارگەی ئۆسكار و سەنتەری كیژێ لە سلێمانی بڵاو دەكرێتەوە.
یەكەم فێستیڤاڵی میللیی وێنەی "سنەدژ" كە بڕیار بوو سەرەتای مانگی خەرمانان لە شاری سنە بەڕێوە بچێت لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی سنەوە هەڵوەشاوەتەوە.
توێژەر و رۆژنامەنووسێكی ئیلامی، لەو باوەڕە دایە كە ئەو پارێزگایە لە مەیدانی چاپەمەنی و بەرهەمی نووسراوی هاوچەرخی كوردیدا پێگە و سەنگێكی بەرزی هەیە.
بەپێی هەواڵی وێبلاگی بەرپرسی بڵاوگەی "زانا" لە ئیلام ئەو بڵاوگەیە بەمزوانە چوار بەرگ كتێبی كوردی و كتێبێكی فارسیی تازە لە بوارەکانی شیعر، چیرۆک و رەخنەی ئەدەبیدا چاپ و بڵاو دەكاتەوە.