هاوكات لە چوار شوێنی دونیا یادی "محەممەد ئوزۆن" نووسەری گەورەی كورد دەكرێتەوە
كۆمەڵێك لە نووسەرانی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستان، هاوكات لە چوار شوێنی دونیا یاد و بیرئانینی "محەممەد ئوزۆن" نووسەری ناوداری كورد بەرز رادەگرن.
كۆمەڵێك لە نووسەرانی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستان، هاوكات لە چوار شوێنی دونیا یاد و بیرئانینی "محەممەد ئوزۆن" نووسەری ناوداری كورد بەرز رادەگرن.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ حەفتەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە بەشداریی 36 گرووپی نمایشی لە ئێران و چوار وڵاتی بیانی لە بەشەكانی پێشبڕكێی نێودەوڵەتی و ئێران، ناوچەیی و خۆماڵی و منداڵ و مێرمنداڵان دەستی پێكرد.
پردی مێژوویی "میان راهان" لە پارێزگای كرماشان بەهۆی كەمتەرخەمیی ناوەندە پێوەندیدارەكانی حكوومەت لە بەرەبەری لەناوچوون دایە.
عەبدوڵڵا چەمەن گوڵی زۆرانبازی ناوداری كوردی خەڵكی سەقز و راهێنەری ئێستای تیپیی نەتەوەیی زۆرانبازیی فەرەنگیی لاوانی ئێران، وەك باشترین راهێنەری ساڵی 2012ی دونیا دیاری كرا.
سورەیا فەلاح خانمە كوردی چالاكی مافەكانی ژنان لەلایەن ئەنجومەنی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و شۆرای رێكخراوەكانی باشووری كالیفۆڕنیاوە خەڵاتی هاووڵاتیی جیهاینی ساڵی 2012ی پێ دەبەخشرێت.
رۆمانی "گرێچنی رەنج" لە نووسینی عەلیمحەممەد ئەفغانی رۆماننووسی ناسراوی كرماشان، پاش سێ دەیە بۆ جاری دووەم چاپ و بڵاو كرایەوە.
بڕیارە رێکەوتی18 هەتا 20ی رەزبەری ئەمساڵ فیلمی "شەقامی دوكتور قاسملوو" لە نووسین و دەرهێنانی فەتحی میرزاییان، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "گۆتام"ی نیۆیۆرك بەشداری بكات.
ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندانی كورد بەشداری لە حەوتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای بەیت و حەیرانی سەردەشتدا دەكەن.
نووسەرێكی خەڵكی روانسەر كە چالاكی منداڵانیشە كتێبێكی چیرۆكە شێعری تایبەت بە منداڵان نووسیوە.
ناوەندی فەرهەنگی، ئەدەبی "كورمانج" لە زانكۆكانی ورمێ بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی تازەی خوێندنەوە بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.