لە هەولێر کۆنفڕانسێک لەسەر "هەڵبەست و وێژەی کورمانجی" بەڕێوە دەچێت
لە دەستپێکی مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لە شاری هەولێر کۆنفرانسێک لەسەر هەڵبەست و وێژەی کورمانجیی کوردستانی ئێران بەڕێوە دەچێت.
لە دەستپێکی مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لە شاری هەولێر کۆنفرانسێک لەسەر هەڵبەست و وێژەی کورمانجیی کوردستانی ئێران بەڕێوە دەچێت.
لە گەلەری شانەدەری شاری هەولێـــر پێشانگایەکی نیگارکێشی لە بەرهـــەمــــەکانی کــچە هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێـــران بەڕێوە دەچێت.
ناوەندی فەرهەنگی ئەدەبیی کورمانج لە زانکۆکانی ورمێ،بۆ پشتگیری لە ئەنجومەن و ناوەندە فەرهەنگییەکانی ئەو شارە کەمپەینێکی کۆکردنەوەی واژۆی رێکخستبوو کە رۆژی پێنجشەمە کۆتایی بە کارەکانی هێنا کە ١٢ رێکخراو و ٤٤ چالاک واژۆیان کردووە.
رۆژنامەی ئاراز پاش ساڵ و نیوێک لە چاپ و بڵاو کرانەوە، هەتا ئێستا لە بڵاو کردنەوەی بابەت و نووسراوە بە زمانی کوردی خۆی بوراردووە.
کتێبی ئاریاییەکان لەلایەن مەسعوود بابایی زمانناس و وەرگێری کوردەوە لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی.
محەممە دمستەفازادە یەکێک لە کەسایەتییە خاوەن قەڵەمەکانی ناوچەی هەورامان کۆچی دوایی کرد.
شانۆی رۆژ لە شاری مەریوان پاش ١٠ رۆژ نمایش کردنی بەردەوام، رۆژی دووشەممە کۆتایی پێهات.
کتێبی فەرهەنگی ناوە کوردییەکانی "مانێشت" بۆ دووەمین جار لەلایەن دەزگای چاپی"حیان"وە چاپ و بڵاو کرایەوە.
رێوڕەسمی "شەوی شێعری جەوان" کە بڕیار بوو سەرلە ئێوارێی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری پیرانشار دەست بە کارەکانی بكات، بەهۆی سەرما و سەخڵەتییەوە بەڕێوە ناچێت.
فیلمی سینەمایی "پێش بەفر بارین" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد "هیشام زەمان" لە ٢٣مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ترۆمسۆ" لە وڵاتی نۆروێژ نمایش دەكرێت.