بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕاوێژ پرس" بانگهێشتی دادگا کرا
"شارام سەفەری"، ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕاوێژ پرس"، بانگهێشتی دادگای سەرپێڵ زەهاو کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
"شارام سەفەری"، ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕاوێژ پرس"، بانگهێشتی دادگای سەرپێڵ زەهاو کرا.
کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوای یەک خولەک چەپڵەلێدان لەسەر سەربانی ماڵەکان بۆ "ڕەشید شێخ ئاغایی" کارمەندی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی بۆکان و "محەممەد یارئەحمەدی" پەرستاری سەقزی کە بەهۆی کۆروناوە گیانیان لەدەست دا،…
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ١٩ زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.
فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی ماکۆ، باسی لە دەسبەسەرکردنی دوو کەس لە ماکۆ بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بورهان جنکانلو" تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی شاری بازرگان سەر بە ماکۆ، لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.
محەممەد جەباری دادستانی گشتی و ئینقلابی سنە، دوایین موڵەتی بۆ خۆڕادەستکردنەوەی زیندانیانی هەڵاتووی زیندانی سەقز، هەتا ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوە، ڕاگەیاند.
بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان (ڕیکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان) خوازیاری توندوتۆڵگرتنی دابڕگەی سەرتاسەری، دوورکەوتنەوە لە یەکتری، ئازادیی زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی بوو.
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خاکەلێوە، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی "شارەکەم پاوە" بە ناوی "سەعید ئەحمەدی" کوری نەجیم خەڵکی شاری پاوە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنە بە سەرۆکایەتیی "مستەفا تەیاری"، حوکمی زیندانیی "کامران ساختمانگەر"، چالاکی کرێکاریی کورد کە بە ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری لەگەڵ توندترین سزا مەحکووم کردبوو، پشتڕاست کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شارام کازمیان و محەممەد قزلباش"، خەڵکی ورمێ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کران.