کۆڵبەرێک لە سنووری چاڵدێران بریندار بوو
لە چەند ڕۆژی ڕابروودا ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری چاڵدێران کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "مەجید بەرایی" بەسەختی بریندار بوو.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
لە چەند ڕۆژی ڕابروودا ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری چاڵدێران کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "مەجید بەرایی" بەسەختی بریندار بوو.
دوکتور "جووتیار عادڵ"، وتەبێژی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی ''مستەفا سەلیمی" لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بە حکوومەتی ئێران دژکردەوەی نیشان دا.
لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری مەریوان "وریا دلئەنگیز"، چالاکی مەدەنیی کورد، بە ٤ مانگ زیندان و لێدانی ٢٤ زەربە قامچی مەحکووم کرد.
ساڵح نیکبەخت، پارێزەری پلەی کورد لە بانگەوازەکەیدا، وێرای ئاماژەکردن بە دۆخی خراپی دوو بەشی کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داوای لە هاووڵاتییان لە ناخۆ و دەرەوەی وڵات کرد یارمەتیی خەڵکی کوردستان بدەن.
ڕۆژی هەینی ٢٢ی خاکەلێوە، کچە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ساڵ خەڵکی شاری هیلیلان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی دەسکورتی و هەژاری دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی هەینی ٢٢ی خاکەلێوە، لە ئەنجامی شەڕ و تێکەڵچوونێکدا لە نێوان دوو کەسی نەناسراو لەگەڵ هەنگی سنووریی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، سەربازیک بە ناوی "محەممەد مێهدی مورادی" کوژرا.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی خاکەلێوە، حوکمی ئێعدامی "مستەفا سەلیمی"، زیندانیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی سەقز جێبەجێ کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوە، نووسەر و چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد بە ناوی "ئیسمائیل حەمیدیان" خەڵکی سراولەی کارزانی شاری ئیلام، بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزاییەکانی شاخی مانشتی ئیلام گیانی لەدەست دا.
دیوانی باڵای وڵات لەژێر گوشاری سپای پاسداران حوکمی لەسێدارەدانی "ئەرسەلان خودکام"، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێی پشتڕاست کردەوە.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، تەرمی کۆڵبەرێک بە ناوی "عەسکەر محەممەدی" خەڵکی گوندی "نەبی کەندیـ"ـی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارەدا دۆزرایەوە.