کرێکارێکی بیناسازی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، "حەیدەر قوربانی"، کرێکاری بیناسازیی خەڵکی شاری کامیاران، پاش ٢٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، "حەیدەر قوربانی"، کرێکاری بیناسازیی خەڵکی شاری کامیاران، پاش ٢٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بە ناوی "محەممەد عەزیز مەحموودی" خەڵکی گوندی "دزڵی" سەر بە مەریوان کە بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندان بوو، لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕ، "ئاشنا حەسەنزادە"، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژیوای پاوە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەهمەن ڕەسووڵی" خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی مەریوان، باس لە دواکەوتنی موچەکەیان لە چەند مانگی ڕابردوو دەکەن.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی پووشپەڕ، تەرمی "موختار خەندانی"، وتەبێژ و ئەندامی هەیئەتی دامەزرێنەران و ئەندامی کۆمیتەی قەیرانی ئەنجومەنی ژیوای پاوە، کە لە ئاگرتنەوەی ناوچەی "مەرەخێڵـ"ـی ئەو شارە دا گیانی لەدەست دا، لەژێر گوشاری ئیدارەی…
ئەنجومەنی نۆژین بەبۆنەی گیانلەدەستدانی سێ چالاکی ژینگەپارێزی لە ئاگری دارستانەکانی ناوچەی مەرەخێڵی پاوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەر، سێ چالاکی ژینگەپارێزی بە ناوەکانی "موختار خەندانی"، وتەبێژ و ئەندامی هەیئەتی دامەزرێنەران و ئەندامی کۆمیتەی قەیرانی ئەنجومەنی ژیوای پاوە، "بیلال ئەمینی" و "یاسین کەریمی"، لە ئاگرەکانی ناوچەی مەرەخێڵ و بۆزینی پاوە…
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "فەرانەک جەمشیدی"، ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان لە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری ورمێ، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان دایە بە دەسڕیژی گوللـە و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانە، دوو کوڵبەر کوژران و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوو.