چوارشەممە، ٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

پێنج هاووڵاتیی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کران

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕ، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەعید تابناک، ئەسکەندەر سەید محەممەدپوور، ڕەحمان تابش، ئەبووبەکر بیلال و ڕەحیم ڕەفعەتی" خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتیییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

هونەرمەندێکی کورد دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا چاوەشی" خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە ناوچەی "چۆمی مەجیدخانـ"ـی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی مەهابادی درێژەی هەیە

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەسیم مەجنوونی" خەڵکی گوندی "قەرەداغ" و دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی جوانڕۆیی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دارا ڕەحمانی" کوڕی "ئەحمەد"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کرا.

١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەسعەد محەممەدنژاد" خەڵکی گەڕەکی "پشت تەپـ"ـی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

مووچڕکەیێک لێوانلێو لە سۆز

مووچڕکەیێک لێوانلێو لە سۆز، خۆی سەردێڕی بابەتێکە کە شه‌هید "کاوە جەوانمەرد" یه‌کێک له‌ دامەزرێنەرانی کوردپا لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە. کەڵک وەرگرتنی ئێمە لەو سەردێڕە بۆ ئەم بابەتە کە لەسەر یه‌کێک له‌ دامەزرێنەرەکان ساز کراوە، هەڵگری ئەو…

١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠