بیجاڕ؛ دەسبەسەرکرانەوەی زیبا قلیچخانی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە هۆی "نووسینی کامێنت" و "سکاڵای هێزێکی ئەمنییەتی بە هۆی تف کردن لێی لە کاتی تێپەڕین لە شەقام"
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژ، زیبا قلیچخانی، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بیجاڕ، پاش تێگەیاندنی لە تۆمەتەکانی لە دادگای ئەم شارەدا، سەرلەنوێ دەسبەسەر کرایەوە و ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە کرا.









