ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژ، زیبا قلیچخانی، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بیجاڕ، پاش تێگەیاندنی لە تۆمەتەکانی لە دادگای ئەم شارەدا، سەرلەنوێ دەسبەسەر کرایەوە و ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ دادگا، ئەم هاووڵاتییە کوردەی بە پڕوپاگەندە دژی نیزام لە سۆشیاڵ میدیا بە هۆی نووسینی کامێنتی ڕەخنەگرانە" و " سکاڵای هێزێکی ئەمنییەتی بە هۆی تف کردن لێی لە کاتی تێپەڕین لە شەقام"، تۆمەتبار کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: زیبا قلیچخانی، لەسەر سکاڵای وەزارەتی ئیتلاعات، بانگهێشتی دادگای بیجاڕ کرابوو.
زیبا قلیچخانی ڕۆژی ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠١، بە هۆی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی دەسبەسەر کرابوو و پاش دوو حەفتە، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە خێزاندارە و دوو منداڵی بچووکی هەیە و هاوسەرەکەی نەخۆشە.





