بانگکردنی سێ چالاکی کرێکاری بۆ ئیتلاعاتی سنە
ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سێ چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی "تۆفیق مەحموودی"، "تەیب چەتانی" و "ڕەفیق کەریمی"، بانگی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی سنە کران و لێپرسینەوەیان لێ کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سێ چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی "تۆفیق مەحموودی"، "تەیب چەتانی" و "ڕەفیق کەریمی"، بانگی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی سنە کران و لێپرسینەوەیان لێ کرا.
دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ توماج ساڵحی، گۆرانیبێژ و ناڕازی لە حکوومەت، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی سەرکوتی کۆمەڵگە، ژنان و کەمینەکان، نیشانەی دەسپێکردنی خولێکی نوێ لە سەرکوت و ترساندن لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دژی خەڵکە.
ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣، شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەلیڕەزا محەمەدی ئەرشەد کوڕی ئیبراهیم، ئیسماعیل تەجەلا کوڕی محەممەد، هیوا مەحموودی کوڕی عەبدوڵڵا، ئارام خالیدی نەسەب کوڕی جەلال، محەممەد (دیاکۆ) ئیبراهیمی کوڕی عەزیزی و…
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "فەرزاد خادمی"، خەڵكی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
شەوی سێشەممە، ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "خالید مەحموودی"، "عەلی کەریمیان" و "سەعدوڵڵا ئەمینزادە" خەڵکی گوندی "بڵەسەن"، سەر بە شاری بانە، لە سنووری "زڵە"ی ئەم شارە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسبەسەرکران و بە پێبژاردنی…
مەتین حەسەنی، لە خۆپیشاندەرانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨ کە چاوی بریندار بووە، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بانگی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، موسلێح جەعفەری ڕەمشتی، برای بەندکراوی سیاسیی پێشوو موسلێم (هەڵۆ) جەعفەری ڕەمشتی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، بەندکراوێک بە ناوی "فەرزاد خادمی"، خەڵکی سەقز، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدران، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەیوان هەرمێدۆڵی"، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی گوندی "هەرمێدۆڵ" سەر بە ناوچەی دوابی سەقز بە هۆ تەقینەوەی مین بریندار بوو.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەختەر خانم مورادی"، خەڵکی گوندی "گورسفید"، سەر بە شاری گیەڵان کە بە هۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق بەسەختی بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا.