سێشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

جوانڕۆ؛ ئەمیر سوبحانی هونەرمەندی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٥، ئەمیر سوبحانی، هونەرمەندی کوردی خەڵكی جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ دەرکردنی بڕیاری دەسبەسەرکرانی کاتی، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان کرا.

٣٠ی گوڵانی ٢٧٢٦ جوانڕۆ
کوردستان

بەندیخانەی ورمێ؛ ٤٢ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی شلێر مام‌قادری، ژنی کوردی تووشبووی شێرپەنجە

۲۹ی بانەمەڕی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "شلیر مام‌قادری" ژنی ٣٤ ساڵانی کوردی خەڵکی مەهاباد، ئاخرین زانیارییەکان نیشانی دەدەن کە بەسەختی لەژێر ئەشکەنجەی فیزیکیدایە؛ بە جۆرێک کە هێزە ئەمنییەتییەکان ناچار…

٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٦ بەندیخانەی ورمێ
کوردستان

بۆکان؛ ۸ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئەستی محەممەدی دایکی دوو چالاکی سیاسی لە دەرەوەی وڵات

٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "ئەستی محەممەدی" ژنی کوردی تەمەن ٦٧ ساڵانی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، هێشتا زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە و…

٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

پیرانشار؛ ١٠ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی واحید سوڵتانی

۲۷ی بانەمەڕی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی لاوێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "واحید سوڵتانی"، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن…

٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٦ پیرانشار
کوردستان

سەراوڵە/ ئیلام؛ ١٢ ڕۆژ ناڕوونیی چارەنووس و ئەشکەنجەی ئەرشیا قەیسەربەیگی وەپاڵدانی تۆمەتی "موحاربە و افساد فی‌الارض" لەسەر بنەمای دانپێدانانی زۆرەملێ

٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ "ئەرشیا قەیسەربەیگی" لاوی کوردی خەڵکی سەرواڵە سەر بە پارێزگای ئیلام کە ماوەی ١٢ ڕۆژە بەشێوەی توندوتیژانە و بە لێدان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و لە شوێنێکی نادیار ڕاگیراوە، لەسەر بنەمای دانپێدانانی…

٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٦
کوردستان

دێهلوڕان/ئیلام؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی عەباس مامووسی و ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام

۲۶ی بانەمەڕی ۱۴۰۵؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لاوێکی خەڵکی شاری دێهلوڕان لە پارێزگای ئیلام بە ناوی "عەباس مامووسی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگوێزرا. سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە…

٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٦
کوردستان

سەراوڵە/ئیلام؛ ٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی "محەممەدڕەزا فریادی"

۲۶ی بانەمەڕی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی لاوێکی خەڵكی ئیلام بە ناوی "محەممەدڕەزا فریادی"، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٦
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژی سەباح بێوارە و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

۲۶ی بانەمەڕی ۱۴۰۵؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییان لە کوردستانی ئێراندا، لاوێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "سەباح بێوارە" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی…

٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٦ پیرانشار
کوردستان

ورمێ؛ مەجید دەرویش‌نژاد، ئەکتەر و دەرهێنەری سینەما و تێئاتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مەجید دەرویش‌نژاد، ئەکتەر و دەرهێنەری سینەما و تێئاتری خەڵکی ورمێ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارە ئازاد کرا.

٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٦ ورمێ
کوردستان

ورمێ؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی فرووزان نەوجەوان(ئیسلامی)، مامۆستای زمانی ئینگلیزی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٥، فرووزان نەوجەوان(ئیسلامی) خەڵکی ورمێ، مامۆستای زمانی ئینگلیزی و بەرپرسی ئاکادێمیای زمانی "نەوجەوان" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لەم شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٦ ورمێ