بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی شنۆ بۆ ٥ کەس لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا
بە دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی گوندی "حەسەن نووران" سەر بە شاری شنۆ، ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی ئەم شارە لە ماوەی دوو ڕۆژدا گەیشتە ٥ کەس.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
بە دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی گوندی "حەسەن نووران" سەر بە شاری شنۆ، ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی ئەم شارە لە ماوەی دوو ڕۆژدا گەیشتە ٥ کەس.
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس کارساز"، "محەممەد ڕەسووڵپوور" و "کەماڵ عوقابی" خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
دوو کەس لە مامۆستایانی سوننە مەزهەبی خەڵکی سەردەشت، کە لە بزووتنەوەی ''ژن، ژیان، ئازادی''دا پشتیوانیی خەڵکیان دەکرد، بۆ چەندەمین جار بانگی دادگای ڕوحانییەتی ورمێ کران.
ئیدریس دادڕەس، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سەردۆش"، دانیشتووی مەریوان دەسبەسەرە و ناڕوونیی چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە، نیگەرانیی بنەماڵە و کەسانی نزیکی ناوبراوی لێ کەوتووەتەوە.
فەرهاد شێخی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز و دانیشتووی هەشتگردی کەرەج لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کەرەجەوە بە یەک ساڵ بەندکران و سزای تەکمیلی سزا درا.
ڕۆژی شەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "شێرزاد چاوشینی" پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە دەسبەسەر دەکرێ بە چەک بریندار دەکرێ.
دوابەدوای بایکۆتی بەربڵاو و سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکان لەلایەن خەڵکەوە لە چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆماریی حکوومەتی ئێراندا، کۆمەڵێک لە دایکانی مافخوازی کوردستان کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند کە قەت لەگەڵ بکوژان و ئەوانەی کە درۆ دەکەن…
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاکام (عەبدولسەلام) خزرزادە" خەڵکی گوندی "کانی بداغ" سەر بە شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.
دەیان کەس لە بنەماڵەی گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هاوپێچ لەگەڵ وێنەی خوێناویی ئازیزەکانیان وێڕای بایکۆتی هەڵبژاردنەکان داوایان لە خەڵک کرد کە قامک لە خوێنی منداڵەکانیان نەکەن و ئەم…