پێنجشەممە، ٢٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

ئێران

نوێنەریكی مەجلیس: دابەزینی گەشەی ئابووری و زۆر بوونی بێكاری ئاسەواری ئامانجدار كردنی یارانەكانە

حەمید رەزا فوولادگەر نوێنەری ئیسفەهان لە مەجلیس رایگەیاند، دابەزینی گەشەی ئابووری و چوونە سەری رێژەی بێكاری لە ئاسەوار و بەرەنجامەكانی هەڵاوسانی قۆناخی یەكەمی ئامانجدار كردنی یارانەكانە.

٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧١١
کوردستان

هەڕەشەی كوشتن لە دەستەی نووسەرانی هەفتەنامەی ندای گەڕووس كرا

دەستەی نووسەرانی حەفتەنامەی ندای گەڕووس لە شاری سنە لە نووسراوەیەكدا كە بڵاویان كردۆتەوە، لەلایەن لایەنگرانی یەكێك كانداتۆرەكانی هەڵبژاردنی مەجلیسەوە هەڕەشەی داخستنی حەفتەنامەكەیان لێكراوە و بە بۆنەوە ئەمنیەتیی گیانی و كارییان كەوتۆتە…

٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧١١
ئێران

وەرزێڕانی شاری مەلاسانی لە پارێزگای خووزستان، خۆپیشاندانیان كرد

وەرزێڕانی عەرەبی شاری مەلاسانی لە پارێزگای خووزستان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو كێشانەی كە لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە بۆیان درووست كراوە، لە بەرامبەر بەخشداری و سازمانی ئاو و بەرقی ئەو شارە خۆپیشاندانێكیان وەڕێخست.

٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧١١
کوردستان

لوقمان عەبدولقادر: 800 سكاڵامان بە دژی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری چەكی شیمیایی تۆمار كردووە

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیا بارانی هەلەبجە رایگەیاند، لە بواری یاساییەوە توانیومانە نزیك بە 800 سكاڵا لەسەر چەندین كۆمپانیا تۆمار بكەین كە كاتی خۆی چەكی كیمیاییان بە حكوومەتی بەعسی عێراق فرۆشتبوو.

٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧١١
کوردستان

حەفتەنامەی رۆژان، هاتە ریزی چاپەمەنییەكانی ناوچە كوردنشینەكانەوە

یەكەم ژمارەی حەفتەنامەی كوردی و فارسیی رۆژان، بە خاوەن ئیمتازیی و بەرپرسایەتیی ناسر خالدیان لە شاری سنە چاپ و بڵاو كرایەوە و بەم چەشنە حەفتەنامەیەكی تر بە ریزی چاپەمەنییەكانی پارێزگای كوردستان زیاد كرا.

٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧١١
مافی مرۆڤ

عەلی شەمدین: زیاتر لە نیو میلیۆن هاووڵاتیی كوردی سووریە دەستیان دایە خۆپیشاندان

بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی راپەڕینی دانیشتوانی ناوچە كوردنشینەكانی وڵاتی سووریە، دوێنێ‌ دووشەممە زیاتر لە نیو میلیۆن هاووڵاتیی كورد لە چەندین شاری كوردنشین دەستیان دایە خۆپیشاندان كەلە دەستڕێژی هێزە ئەمنەیتییەكانی سووریە 7 كەس بریندار بوون.

٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧١١
کوردستان

هەڕەشەی داخستن لە حەفتەنامەی "ندای گروس" كرا

ژمارەیەك لە لایەنگرانی یەكێك لە كاندیداتۆرەكانی خولی نۆیەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، هەڕەشەی داخستن و سووتاندنی دەفتەری حەفتەنامەی ندای گەڕووسیان لە شاری سنە كرد.

٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧١١