پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

بەنداوی پاتاقی سەرپێل زەهاو لەبیر كراوە

شەهسەروای بەستامی، لێپرسراوی حەفتەنامەی "نواوی وقت" لە كرماشان رایگەیاندووە، لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوودا سەرەڕای ئەوەی كە 2 میلیارد و350 میلیۆن تمەن لە بوودجەی شاری سەرپێل زەهاو بۆ بەنداوی "پاتاق" تەرخان كراوە، بەڵام خەریكە فەرامۆش دەكرێت و…

١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١١
کوردستان

شانۆكار و ئەكتەرێكی كورد كۆچی دوایی کرد

ناسر موبارەكشاهی، هونەرمەندی كوردی بواری شانۆ و سینەما بەهۆی نەخۆشینی شیرپەنجەی خوێن، لە نەخوشخانەی "بەهمەن"ی شاری تاران كۆچی دوایی كرد.

١٥ی ڕێبەندانی ٢٧١١
کوردستان

لاوێكی كورد بەهۆی ئەشكەنجەوە كوژرا

لاوێكی خەڵكی سەڵماس كە چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزی ئینتزامیی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كرابوو، بەهۆی ئەشكەنجە و راوەستانی دڵەوە لە زیندانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

١٥ی ڕێبەندانی ٢٧١١
مافی مرۆڤ

هەینی خوێناوی ترین رۆژ لە سووریە/ كوژران و بریندار بوونی زیاتر لە 300 كەس

رێكخراوی مافی مرۆڤی سووریە بڵاوی كردۆتەوە، ئەرتشی سووریە بە هێرشی خومپارە بۆ سەر شاری حەمس رۆژێكی خوێناویی خولقاند كەلە ئەنجامدا تەنیا لەو شارە زیاتر لە 217 كەس كوژراوە و نزیك 700 كەسیش بریندار بوون.

١٥ی ڕێبەندانی ٢٧١١
ئێران

شەپۆلی دەستبەسەر كرانی هاووڵاتییانی ئەهواز بەردەوامە

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر كردنەكان لە ناوچە عەرەب نشینەكانی شووش، حەمیدیە و ئەهواز دوێنێ‌هەینی حەوت كەسی دیكە لە هاووڵاتییانی عەرەب لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.

١٥ی ڕێبەندانی ٢٧١١