ژنێک لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارە درا
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی ژنێک بە ناوی "پەروین مووسەوی" تەمەن ٥٣ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی ژنێک بە ناوی "پەروین مووسەوی" تەمەن ٥٣ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کەماڵ لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان پاش نزیکەی مانگێک دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی، لە شوێنێکی نادیارەوە بۆ بەندیخانەی کامێران ڕاگوێزرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک و ٢٨ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی سیامەک هەیاسی و ئالان داغدار، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵكی گوندی "حاجیاوا" سەر بە شاری بۆکان، تاکوو ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراون.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "ڕەزا قوبادی" خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز (عادڵ ئاباد) جێبەجێ کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی مەتین حەسەنی، لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨، لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکان بەڕێوە چوو.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، تەرمی خەسرەو بەشارەت، بەندکراوی عەقیدەتیی کوردی لەسێدراەدراو، گەڕێندرایەوە مەهاباد و لە گۆڕستانی گوێک تەپەی ئەم شارە بە خاک سپێردرا.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئاروین ئێقباڵی" کوڕی هوشیار و "سوهەیب ئێقباڵی" کوڕی موزەفەر و خەڵکی شاری پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "واحید قادرپوور" کوڕی بایز و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، گیانی لەدەست دا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٢، سزای لەسێدارەدرانی خەسرەو بەشارەت، بەندکراوی عەقیدەتیی کوردی خەڵکی مەهاباد کە ١٤ ڕۆژ پێش ئێستا ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
مستەفا حوسێنپوور، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵكی نەغەدە، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادییە کە نزیکەی ساڵێکە دەسبەسەر کراوە و لە بەندیخانەی نەغەدە خەریکی تێپەڕاندنی سزای ٥ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانە کە بەسەریدا سەپاوە.