پێنجشەممە، ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

فەردین ڕۆستەم‌نژاد، کۆڵبەری خەڵکی پاوە پاش ١٨ مانگ ئێش و ئازار بە هۆی پچڕانی نوخاعییەوە گیانی لەدەست دا

ڕۆژی هەینی، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، فەردین ڕۆستەم‌نژاد، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "شمشێر" سەر بە شاری پاوە، دوای پچڕانی نوخاعی بە هۆی برینداربوون لە کاتی کۆڵبەریدا، پاش ١٨ مانگ ئازارکێشان، گیانی لەدەست دا.

٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

ڕاگواستنی سلێمان چووپانی بۆ بەندیخانەی نەغەدە

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان چووپانی" خەڵکی پیرانشار پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

عەلی حوسێنپوور پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی حوسێنپوور" خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە شاری پیرانشار، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

دیواندەره؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خەلیل ئەسغەری" کوڕی نامیق خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

مەریوان؛ ڕێبوار کەریمیان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دەرگیرییەکی سپا لەگەڵ ئەندامانی ئەم حیزبە گیانی لەدەست دا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، لە دەرگیرییەکی نیزامیی هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ تیمێکی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بەرزاییەکانی سنووری "سوورێن" سەر بە شاری مەریوان، ئەندامێکی ڕێبەرێی حیزبی ناوبراو بە…

٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤ مەریوان
کوردستان

سینا محەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی "ژیار" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، سینا محەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتیی "ژیار" و خەڵکی شاری بڵواناوای دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

سەقز؛ فەردین مستەفایی، ڕۆژنامه‌وانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، فەردین مستەفایی، بەرپرسی کاناڵی تێلێگرامیی "سەقز ڕووداو" و ئەندامی فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤ سەقز
کوردستان

ئەحمەد حەسەنزادە باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.

٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤