پێنجشەممە، ٢٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

هاوسەرۆكی پەیەدە: ئاگاداری كۆبونەوەكەی هەولێر نەبووین، بۆیە كارەكانمان لە لیژنەی باڵای كورد راگرت

بەهۆی بەشداری نەكردنیان لە كۆبونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی توركیە لەگەڵ‌ ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریە و چەند ئەندامی لیژنەی باڵای كورد، پەیەدە كارەكانی لە لیژنەكە راگرت.

١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٢
کوردستان

دوكتۆر نەجاتی عەبدوڵڵا: بۆ بەشداری لە دووەمین كۆنفرانسی زمانی كوردی، مەرجی زانستیمان هەیە

بڕیارە لە مانگی بەفرانباری هەتاوی یان سەرەتای ساڵی زایینی "دووەمین كۆنفرانسی زانستیی زمانی كوردی" لەلایەن وەزراەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە شاری هەولێر بەڕێوە بچێت.

١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٢
کوردستان

مۆڵەتی بڵاوكردنەوەی بڵاڤۆكێكی كوردیی خوێندكاری لە زانكۆی "باختەر"ی ئیلام هەڵوەشایەوە

بڵاڤۆكێكی كوردیی خوێندكاری (بن زاراوەی لەكی) كە ماوەیەك لەمەوپێش لە زانكۆی "باختەر"ی ئیلام مۆڵەتی چاپ و بڵاو كردنەوەی وەرگرتبوو، پێش لە بڵاوبوونەوەی یەكه‌م ژمارەی، مۆڵەتەكەی هەڵوەشایەوە.

١١ی گەلاوێژی ٢٧١٢