یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

سەردەشت؛ عادڵ حاجی خەلانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عادڵ حاجی خەلانی"، خەڵکی گوندی "سیسێر" سەر بە شاری ڕەبەت لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ سەردەشت
کوردستان

ڕاگواستنی کامران شێخە، بەندکراوی عەقیدەتیی مەحکووم بە لەسێدارەدان لە بەندیخانەی قزڵحەسارەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کامران شێخە، بەندکراوی عەقیدەتیی مەحکووم بە سێدارە کە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا ٦ بەندکراوی دیکە کە دۆسییەی هاوبەشی لەگەڵیان هەبوو لە سێدارە دران، بە بێ خستنەڕووی هیچ…

١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری شنۆ بریندار کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدعەلی شیرۆ" تەمەن ٤٣ ساڵ و کوڕی محەممەدئەمین، خەڵکی گوندی "زمێ" سەر بە شاری شنۆ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار کرا.

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

تاران؛ دەسبەسەرکرانی دووبارەی هوشمەند مورادی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هوشمەند مورادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی تیکاب و دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ تاران
کوردستان

شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی مەتین مێهدی‌زادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەتین (زانیار) مێهدی‌زادە" کوڕی مامۆستا محەممەدئەمین خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

بەندیخانەی بۆکان؛ ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور و هێمن ئیبراهیم حەمزە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور برای محەممەد حاجی ڕەسوڵپوور لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان و هێمن ئیبراهیم حەمزە خەڵکی گوندی "قەرەگۆل" سەر بە شاری بۆکان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە…

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

بەندیخانەی قووچان؛ ڕەزا بەبرنژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ڕەزا بەبرنژاد برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

سەردەشت؛ ڕەحیم ئیبراهیمی، کاسبکاری کورد بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکان و کەوتنە نێو ڕووبار گیانی لەدەست دا

کاسبکارێکی کورد بە ناوی "ڕەحیم ئیبراهیمی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "وەڵیو" سەر بە شاری سەردەشت لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و کەوتنە نێو ڕووبار گیانی لەدەست دا.

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ سەردەشت